سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دوو شاندی ئه‌مه‌ریكی له میونشن كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك كريس ڤان هۆڵن، سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى مايكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا، كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكران و لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئالنگارييانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، شاندى ئه‌مه‌ريكا باسيان له پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكاى دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێكرد و باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرد.
هه‌روه‌ها واڵنده‌ر دووپاتىكرده‌وه كه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌يان، پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى تيرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه و به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتۆنى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێويست و گرنگ زانى.