هێرشكرایە سەر مەزارگەی شیعەكان

كوژراو و برینداری زۆر هەیە

 هەولێر:- K24

داعش مەزارگەیەكی شیعەكانی لە شارۆچكەی "بەلەد" ی باشوری سامەڕای كردە ئامانج و لە ڕێگەی دوو خۆكوژەوە پەلاماری زیارەتكارانی مەزارگەكەیداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە "54" كوژراو و بریندار هەیە.

یەكێك لە خۆكوژەكان لە ناوەڕاستی قەرەباڵغی زیارەتكارەكانی مەزارگەی "سەید محەمەد"  خۆی تەقاندووەتەوە، و خۆكوژێكی دیكەیان خۆی بە كاروانێكی دیكەدا تەقاندووەتەوە كە بۆ سەردانی مەزارگەكە هاتبوون.

بەهۆی ئەو دوو كردە خۆكوژییەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەیە و پۆلیس و ئەمبوڵانسێكی زۆر بەرەو شوێنی ڕووداوەكە ڕۆشتوون.

سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوەكردووە جگە لەوەی دوو خۆكوژ خۆیان تەقاندووەتەوە، تەقەیەكی زۆریش لەو ناوچەیە كراوە.

پەیوەست بەو ڕووداوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر فەرمانی بە "سەرایای سەلام" كردووە بەرەو بەلەد بكەونە ڕێ.