دووەم کۆڕبەندی نەوت و گاز لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چالاکییەکانی دووەم کۆڕبەندی نەوت و گاز لە بەغدا دەست بە کارەکانی دەکات.

کۆڕبەندی نەوت و گاز بە بەشداری گەورە کۆمپانیا ناوخۆ و بیانییەکان و دیپلۆماتکارانی عەرەبی و بیانی کە لە عێراق کاردەکەن بەڕێوەدەچێت.

ئەو کۆڕبەندە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەدچێت، زیاتر لە 400 نێردراو و نوێنەری کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانییەکان بەشدارن، لە دیارترینیان کۆمپانیاکانی، بەیکەر هیوز، سکۆپ پێترۆلیوم، لوک ئۆیل، تۆتاڵ، کریسێنت پێترۆلیوم، وەزەرفۆرد و چەندین کۆمپانیای دیکەی بیانی و کۆمپانیای عێراقی کە پاڵپشتی سەرەکی کۆڕبەندەکەن.

.
.