به‌هۆی رووخانی خانوویهكهوه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ی شوباتی 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دیوانیە رایگه‌یاند، دوای رووخانی ماڵێک له پارێزگای دیوانیه، ته رمی 5 که سیان لەژێر داروپەردووی خانووەکە ده‌رهێنا.
بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی ئهلوهحد له ناوه‌ندی پارێزگای دیوانیه: "تیمەکانمان تەرمی 5 كه‌سیان لەژێر داروپەردووی خانوویەکی رووخاودا دەرهێناوه كه هه‌موویان له یه‌ك خێزانن و لەنێویاندا منداڵیش هه‌یه".
بەرگری شارستانی دیوانیە ئاماژە بەوەشکراوە: "تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنیان، دەستیانکردووە بە لابردنی داروپەردوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی رێکارە یاساییەکان تەرمەکانیان رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری لە قایمقامیەت دەکرێن.