له ئه‌مریكا چوار پۆلیس كوژران
له توڵه‌ی كوژرانی دوو ره‌شت پێست بووه
K24 – هه‌ولێر
له میانه‌ی خۆپیشاندانێك له شاری داڵاسی ئه‌مریكا له دژی كوژرانی دوو هاوڵاتی ره‌ش پێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، چوار پۆلیس به قه‌ناس ده‌كوژرێن و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
هه‌ر چوار پۆلیس له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژی كوژرانی دوو هاوڵاتی ره‌ش پێست به قه‌ناس كوژراون، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دوو ره‌ش پێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژران و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دالاس، ده‌یڤید براون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دوو قه‌ناس له شوێنێكی به‌رز ته‌قه‌یان له 11 پۆلیس كردووه كه سێیان ده‌موده‌ست گیانیان له‌ده‌ستدا، پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك، گیان له‌ده‌ستدانی پۆلیسی چواره‌م له تویته‌ر راگه‌یه‌نرا.
پۆلیسێكی بریندار له ژێر نه‌شته‌رگه‌ری دایه، كه ته‌واوی پۆلیسه‌كان له پشته‌وه كه‌وتۆنه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی قه‌ناس.
پۆلیسی داڵاس رایگه‌یاند گومانێكراوێك ده‌ستگیر كراوه و یه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، پشكنینی په‌كێجێكی گوماناوی ده‌كه‌ن كه له نزیك شوێنه‌كه رووداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
كوژرانی دوو هاوڵاتی ره‌ش پێست له ئه‌مریكا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له چه‌ندین شار و ویلایه‌ت به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تی له واشنتۆنی پایته‌خت.