وه‌زیری خوێندنی باڵای وه‌ڵامی رۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژ ینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ناونیشانی "کۆمێنتێکی بچووک بۆ ناماقوڵییەکی گەوره" ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌كات.
ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییە و بەرهەمی خوێن و گیانی شەهیدان و قوربانیدانی دەیان ساڵەی میللەتەکەمانە و "بە دەهۆڵی هیچ شوڤێنی وهیچ عەقڵیەت و هیچ هێزێکی رەگەز پەرستیش هەڵناوەشێتەوە".
وه‌زیری خوێندنی باڵا نووسیویه‌تی، "رۆژنامەی رۆژنامه‌ی سه‌باح،مەگەر بەم جۆرە پیساییانە لەسەر راستە رێگەی دیموکراسی وئازادی، خۆی بخاتەوە ناو زاکیرەی خوێنەرەکانی، دەنا لە مێژە لە ریزبەندی رۆژنامە پڕخوێنەر و موعتەبەرەکانی عێراقدا بنە و بارگەی پێچاوەتەوە".
هه‌روه‌ها ئارام محه‌ممه‌د قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بەکوێرایی چاوی کوێری هەموو ئەوانەی چاویان بەو قەوارە لە خوێن و ئیسک و پروسک دروستبووەی کوردستاندا هەڵنایەت، ئاڵای کوردستانیش هەتا ئەم گەلە ئازادیخوازە مابێت لەسەر دوندی چیابەرزەکانی کوردستان بۆهەتا هەتایە دەشەکێتەوە".