شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتە بەغدا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەردەوامیدا بە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نێوان هەردوولا بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، پڕۆژە یاسای نەوت و غاز و چەند دۆسیەیەکی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا بکەن، کە پێشتر لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کردون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردسیان، بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم لەماوەی مانەوەیان لە بەغدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن.
پێشتر جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا، پرسی یاسای نه‌وت و غاز، پڕۆژه‌یاسای بودجه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی بودجه‌ی 2023، رۆژی پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، جوتیار عادل ئاشكرایكرد، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی فیدراڵی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام "هه‌ندێك ورده‌كاری ماون" پێویسته گفتوگۆیی زیاتریان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ نه‌خرێن.
رۆژی (11ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و پلاندانانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.