شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتە شنگال
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی عێراق گەیشتە قەزای شنگال و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی ئەمنی و کەسایەتییەکانی ناوچەکە کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، زێدان خەلەف راوێژکاری سەرۆکوەزیران و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران لەنێو شاندەکەی حکومەتی عێراقن.
ئاماژە بەوەشدرا، شاندی حکومەتی فیدراڵ لە شنگال لەگەڵ فەرماندەی ئەمنی ناوچەکە و کەسایەتییەکانی شنگال لەسەر رەوشی ئاوارەکان و چەند بابەتێکی دیکە کۆدەبنەوە.