سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له پرسه‌ی حه‌مید ئه‌فه‌ندی ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ی شوباتی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌شداری له‌پر سه‌ی حه‌مید ئه‌فه‌ندی، له مزگه‌وتی صه‌واف له شاری هه‌ولێر ده‌كات.
حه‌مید ئه‌فه‌ندی رۆژی 17 ی شوباتی 2023، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، حه‌مید ئه‌فه‌ندی پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووه، هەورەها لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2005 وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بوو.
مەسرور بارزانی پێشتریش بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی پەیامێکی ئاراستەی کەسوکار و هەڤاڵانی کردبوو، کە تێیدا هاتووە: "حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە. بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.