فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیارێكیان ده‌ركرد
K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت.
ئه‌مڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی پێکبھێنرێت.
شانده‌كه‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێكهاتبوون له ئاوات جه‌ناب نوری ، وەزیرى دارایی و ئابووری كه سه‌رۆكی شانده‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌ممه‌د، وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سه‌باح ، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.