ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ بەرپرسێکیان له بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق كوژرا بێت
K24 - هەولێر
ئاژانسێكی ئێرانی ئه‌و زانیاریانە ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن، له هێرشه‌كه‌ی رۆژی 19ی شوباتی 2023ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم-ی ئێرانی ره‌تیكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق، هیچ كه‌سێكی ئێرانی كوژرا بێت یان بریندار بوو بێت.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاند: هیچ ئێرانییه‌ك نه‌كوژراوه و برینداریش نه‌بووه، له هێرشه‌کەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌فه‌رسوسه‌ی دیمه‌شق.
جه‌ختشی له‌وه‌كرده‌وه "ئەو زانیاریانە راست نین کە دەڵێن، چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون".
هاوکات تاران ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دیمه‌شقی كرد، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدرا، كه بووه هۆی كوژرانی 5 كه‌س و برینداربوونی 15 کەسی دیكه.
ئەم وەڵامەی ئێران دوای ئەوە دێت، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب و دیابیه له دیمه‌شق، مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل ئه‌و پێگانه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه میلیشیا ئێرانییه‌كان و حزبوڵڵای لوبنانی تێدا بووه. ده‌شڵێت، شوێنه‌كه‌ی ئاگری گرتووه و ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".