گەنجێكی رفێنراو دوای شەش مانگ ئازادكرا

کەرکووک
کەرکووک

K24 - کەرکووک:

‎مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە نزیك گوندی جەوەڵ بۆر خۆرهەڵاتی كەركووك، چەكدارانی داعش دوو گەنجی كوردیان رفاند، ئێستاش یەکێک لەو دووانە گەڕاوەتەوە نێو خانەوادەکەی.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بەكوردستان24ی راگەیاند، ‎ئەو گەنجە بەناوی ئارام هادی لە نزیك چەمی رۆخانە دۆزراوەتەوە و ئێستا گەڕاوەتە ناو خانەوادە و كەسوكاری خۆی.

سەرچاوەکە سەبارەت بە چۆنییەتی ئازادکردنی ئارام هادی وردەكاری زیاتری نەدركاند، تەنیا ئاماژەی بەوەدا، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

گەنجی دووەم کە لەگەڵ ئارام رفێندرابوو، ناوی عەلی كاكە عەوڵا بوو، پیشەی پێشمەرگە بوو، هەر ئەوكات تەرمەكەی بەكوژراوی دۆزرایەوە.