فايننشاڵ تايمز: سيستمى دادوه‌رى ئه‌مريكا كه‌وتووه‌ته قه‌يرانه‌وه
دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتييه‌كى بێ چه‌كى ره‌ش پێش به ده‌ستى پۆليس كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى فايننشاڵ تايمز له سه‌روتارى خۆي‌دا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه پرسى دادوه‌رى له ئه‌مريكا كه‌وتووه‌ته قه‌يرانه‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتييه‌كى بێ چه‌كى ره‌ش پێش به ده‌ستى پۆليس كوژرا، له كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتيه له ژێر ده‌ستى پۆليسدا بوو.
له سه‌روتاره‌كه‌دا، رۆژنامه‌كه باسى له رووداوه‌كانى نيويۆرك كردووه و به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان له خۆپيشاندانى فراواندا داوايانده‌كرد، لێپرسينه‌وه له‌و پۆليسه سپى پێسته بكه‌ن، كه هاووڵاتييه ره‌ش پێسته‌كه‌ى كوشتووه.
هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوايه‌دان له هه‌زاره‌ى سێيه‌مدا ئه‌مريكا خه‌ريكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخى كۆيلايه‌تى رابردوو و سپى پێسته‌كان ده‌يانه‌وێت به‌و چاوه‌وه بڕواننه هاووڵاتيانى ره‌شپێستى ئه‌مريكا.
فايننشاڵ تايمز، سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشانه‌وه، كه له سيستمى دادوه‌رى ئه‌مريكادا قه‌يرانێكى گه‌وره هه‌يه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پێويسته باراك ئۆباما ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ئه‌و پۆليسه رووبه‌ڕووى دادگا و لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژنامه‌ى ئيندپێندت له سه‌روتارى خۆي‌دا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و بايه‌خپێدانه‌ى ئۆباما به فه‌زا و هه‌ساره‌ى مه‌ريخ و گه‌شتى كه‌شتى فه‌زايى ئورايۆن هه‌يه‌تى بۆ مه‌ريخ ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌ندازه بايه‌خى به پرسه ناوخۆييه‌كان دابوايه ره‌نگه تاوانى له‌و جۆره رووى نه‌دابا و قه‌يرانى له‌و جۆره نه‌هاتبايه ئاراوه.