حكومه‌تی عێراق زیاتر له هه‌زار پزیشك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق رێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار پزیشك بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ته‌واوده‌كات، كه پێشتر وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه یان به هه‌ر هۆكارێكی دیكه فه‌رمانی دابڕاندن له كاره‌كانیان بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سوعاد مالیكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی پلانی ستراتیژی و خزمه‌تی ئیتیحادی رایگه‌یاند، هه‌زار و 111 پزیشك كه پێشتر له كاره‌كانیان دابڕاون، دووباره داده‌مه‌زرێته‌وه له‌سه‌ر راژه‌ی حكومی بۆ خزمه‌تكردن له كه‌رتی ته‌ندروستی.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقییه روونیكرده‌وه، جگه‌له پزیشكان، به‌هه‌مان شێوه رهزامهندیدراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابڕاو بۆ سه‌ر كراهكانیان و له‌داهاتوودا رێكاری دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌رچه‌نده سوعاد مالیكی سه‌باره‌ت به مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه و هۆكاره‌كانی دابڕانیان له خزمه‌تی گشتی ئه‌و پزیشك و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه ئاشكرانه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراقییه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دابینكردنی راژه و ته‌رخانكردنی بودجه له پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی ساڵی 2023 كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه.