شاندی سلێمانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شکستیهێنا

بەگوێرەزانیارییەکانی کوردستان24 شاندێکی پارێزگای سلێمانی بۆ جیاکردنەوەی بودجەی پارێزگاکە سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە لە قایلکردنی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شکستیان هێناوە، بە شاندەکەیان ڕاگەیاندووە ئێمە تەنیا لە ڕوانگەی دەستوورییەوە دەڕوانێتە بابەتەکە؛ نەک لەسەر بنەمای ململانێی سیاسی و بەپێی میزاجی سیاسی مامەڵە لەگەڵ ئەم داواکارییەدا ناکەن

هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکی لە بارەی سەردانیکردنی شاندەکەی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە فەرمییەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای سلێمانی کردووە  لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە نیشتمانییەکانی ئێستا ئاڵوگۆڕ کراوە و جەختیش لە گرنگیی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش کراوەتەوە لە پێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تەواوی گەلی عێراق.

نوێ دەکرێتەوە