ئومێد سەباح ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەخاتەڕوو
K24 - هەولێر:
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەڕاینەوە هەولێر.
ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشدا، لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە، کۆبوونەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەم سەردانەیاندا، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەلینا رومانوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوەتەوە.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبوونەتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، "گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە".