ئه‌مه‌ریكا لەبارەی کۆریای باکوور داوایەک لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات

K24 - هەولێر
ئه‌مه‌ریكا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی كۆریای باكوور بكات، كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژ چه‌ند مووشه‌كێكی بالیستی كیشوه‌ر بڕی تاقیكرده‌وه.
ویلایه‌ته‌یه كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشنیارێكی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه بالیستیه‌كانی كۆریای باكوور بكات، هه‌روه‌ها داواش له پیۆنگ یانگ بكات به‌شداری دیپلۆماسی بكات، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ش مه‌ترسیدار ده‌بێت.
لیندا تۆماس گرینفێڵد، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گوتووە: راستیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كۆریای باكوور ده‌پارێزن له سزای سه‌ر تاقیكردنه‌وه مووشه‌كه بالیستیه‌كان، مه‌ترسی شه‌ڕ ده‌خه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ئاسیا و جیهان.
گوتیشی: بێ هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نه‌كه شه‌رمه‌زاریه و مه‌ترسیداره، پێشنیاری كرد كه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند بكات، بۆ ئیدانه‌كردنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه بالیستیه‌كانی كۆریای باكوور، ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ش پێویستی به كۆده‌نگیه.
دوایین جار كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور گرته‌به‌ر، ئه‌وكاته بوو كه بڕیارنامه‌ی سزاكان په‌سه‌ندكرد، له‌مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی 2017 بوو، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانی پیۆنگ یانگ بۆ مووشه‌كی بالیستی و چه‌كی ئه‌تۆمی.
دای بینگ، جێگری باڵیۆزی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و داواكردنی سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆریای باكوور، رۆڵی بنیاتنه‌ر به‌رجه‌سته ناكه‌ن و دۆخه‌كه سوك ناكه‌ن، بیرۆكه‌ی نوێ پێشكه‌ش ناكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
چین و رووسیا دژی ئه‌وه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی زیاتر به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور بگرێته به‌ر، ده‌ڵێن، فشاری زیاتر له‌سه‌ر كۆریای باكوور بنیاتنه‌ر نابێت.
هه‌ردوو وڵات له مانگی ئایاری 2022، ڤیتۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنا، بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر كۆریای باكوور.