بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوەچوو

ئاماده‌بوونی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

له‌ شاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وۆرکشۆپی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە هاوئاهەنگیی چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی، تایبەت بە پاراستنی  هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە به‌رێوه‌چوو.

له‌وباره‌وه‌، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە"، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ شێوازی دیزایینكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بكات".

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌ڵێت، ‌به‌ پێویستیان زانی وۆركشۆپه‌كه‌‌ ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بونیاتنراون و "ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییان تێدا بوو، ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و كۆد و ستانده‌ردێكی هاوبه‌ش دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا ئه‌ندازیاران و دیزاینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ باڵه‌خانه‌كان دروست بكه‌ن"

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌، واتا ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ریش رووبدات، "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت" به‌مه‌رجێك "به‌پێی ئه‌و كۆد و رێنماییانه‌ی كه‌ پێشتر په‌سه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌"، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بچێته‌ پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه‌ "زیانه‌كانی ده‌هێنده‌ زۆرتر ده‌بن."

ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وۆركشۆپی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوومه‌له‌رزه‌