سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و هیندستان بە "مێژوویی و دێرین" وەسف دهكات

K24 - ههولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان كرد و پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد.
ئهمڕۆ سێشهممه (21ـی شوبات/فێبرێوهری 2023)، بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد، کە پێکهاتبوو لە دکتۆر ئەوسەف سەعید، جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان و براشانت پیسی، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و سوبهاش چاندرا کەین، کونسوڵی هیندستان لە هەولێر.
بهگوێرهی راگهیهندراوی بارهگای بارزانی، لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کردووه و پشتیوانیی خۆی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردووهتهوه.
ههر بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە ویستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی و زانستی و ئاکادیمیا و مەشق و ڕاهێنان کردووهتهوه. هەروەها ئەوەشیان راگەیاند سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
له كۆتایی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بارودۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
دهقی راگهیهندراوهكهی بارهگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات
ڕۆژی سێشەممە 21ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر ئەوسەف سەعید جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان و بەڕێز براشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی هیندستان لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە ویستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی و زانستی و ئاکادیمیا و مەشق و ڕاهێنان کردەوە. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.