مەسرور بارزانی: چهند بڕیارێكی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی كوردی دهردهكهین
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەردەکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تووتێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان کرد.
گوتیشی: با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی توویت دەکەم.
زمان، مێتۆدێکی پەیوەندیکردن و لێکتێگەیشتنی مرۆڤەکانە و، هەر نەتەوەیەک و زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە.
داگیرکەران و دوژمنانی کورد و کوردستان بەمەبەستی لەناوبردنی شوناسی کورد، بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی زمانەکەیان داوە، بەڵام خۆڕاگری و پەیوەستبوونی کوردان بە زمان و نەریت و کولتووری خۆیانەوە، زمانەکەی لە نەمان پاراستووە.
زمانی کوردی سەربە زمانە هیندۆئەوروپییەکانە و چەند شێوەزارێکی هەیە لەوانە (کورمانجی، لوڕی، هەورامی، سۆرانی، کەلهوری، زازاکی، لەکی).
ههروهها چهند بڕیارێكی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی كوردی دهردهكهین.#بەکوردی
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 21, 2023