نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی ده‌که‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به "زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان" ده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایكه‌وه په‌یامێكی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "له ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن."
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) February 21, 2023
رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایكه و هه‌موو گه‌لانی جیهان به چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه به‌رز ڕاده‌گرن. له جیھاندا نزیكه‌ی شه‌ش ھه‌زار زمان ھه‌ن، به‌ڵام زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره و زۆرترین خه‌ڵك قسه به 100 زمان ده‌كه‌ن، زمانی كوردیش له پله‌ی 59-یه‌مین زمانی جیهاندایه.
له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له كوردستان به گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی چالاكی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن. له عێراق زمانی كوردی دووه‌م زمانی فه‌رمییه و له باشووری كوردستان زمانی فه‌رمی حكومه‌ت و خوێندنه.