کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر: پاڵپشتی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین له جێبه‌جێكردنی چاكسازی ئابووری
K24 - هه‌ولێر:
کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمه‌ریکا پاڵپشیتی لە دیموکراسی عێراق دەکات و داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و سەروەری یاسا بپارێزن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئیرڤن هیکس، كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر جەختیکردەوە، لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری و فرەچەشنکردنی ئابووری.
ئیرڤن هیکس گوتی، "عێراق وەک کاری لەپێشینەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەمێنێتەوە، هاوبەشی و هەماهەنگی ئێمە لەگەڵ خەڵکی عێراق دەبێتە بەردی بناغەی سیاسەتمان لە ناوچەکە، ئێمە پاڵپشتی لە دیموکراسی عێراق دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و سەروەری یاسا بپارێزن".
كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر راشیگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە جبەجێکردنی ئەجێندای چاکسازی ئابووری و فرەچەشنکردنی ئابووری و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت.