ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی کوردستان بۆ ئیمارات و فەرەنسا دەخاتەڕوو

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی شوباتی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێك تاووتوێ دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.

سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.