حه‌لبووسی و عه‌بدوڵڵاهیان تاووتوێی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كرد

K24 - هەولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تاووتوێی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان ئێران و عێراقیان كرد و هه‌روه‌ها پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولا بوو، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرد.
حه‌لبووسی ئاماژەی بە کرانەوەی عێراق کرد لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، دووپاتی لەسەر پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات كرده‌وه.