عەلی باباجان بە زمانی کوردی و دانانی ئاڵای کوردستان سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

 

K24 – هەولێر

لە بەرامبەر کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، عەلی باباجان بە زمانی کوردی و دانانی ئاڵای کوردستان و سوپاسی هەرێمی کوردستان کرد.

عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) لە تویتێکدا سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەیان کردووە.

باباجان، ئاڵای کوردستانی لەگەڵ ئاڵای ئەو وڵاتانە داناوە کە هاوکاری و کۆمەکیان گەیاندووەتە شارە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بە زمانی کوردی سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە.

.
.

Fly Erbil Advertisment