وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس گفتوگۆیان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، (23 شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له دیداری نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق باس له دۆسیه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆ و داواكارییه‌كی تاران له‌وباریه‌وه روونبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری نێوان هه‌ردوولا كرا‌وه‌ته‌وه، له بواره‌كانی دادوه‌ریی و یاساییدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی (22ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته عێراق و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه.