ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا: رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه
"دژی هه‌موو توندوتیژییه‌کین، چ جای ئه‌وکاره به‌رامبه‌ر به گه‌نجێک بکرێت، که رۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان بووه"
K24 - هەولێر:
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە هێلکەبارانکردنی و هێرشکردنە سەر چالاکوانێک رایانگەیاند، ئه‌و رووداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئەوانەوە نییه.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لە روونکردنەوەکەیاندا هاتووە: "سەبارەت بەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن روویدا، كە تێیدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له لایه‌ن چه‌ند کەسێکەوە توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانێک كرا، ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا به توندی سەركۆنەی دەكەین.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا راشیگەیاند، كە ئه‌و رووداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه.
ئەنجومەنەکە هیواخوازە له‌و وڵاته‌دا، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئەوانیش پشتگیری له هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ن، که دادگە دوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌که بیدات.
ئاماژەیان بەوەشدا، له لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کین.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا جەختیان لەوەشکردەوە، که دژی هه‌موو توندوتیژییه‌کن، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک بکرێت، چ جای ئه‌وکاره به‌رامبه‌ر به گه‌نجێک بکرێت، که رۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی بزوتنەوەکە بووه.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، شاندێکی فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرمانی کوردستان سەردانی وڵاتی بەریتانیان کرد، کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، یاسین خدر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە بوو.
لەو سەردانەدا یاسین خدر، لەلایەن چالاکوانێکەوە هێلکەباران کرا و دواتریش ئەو چالاکوانە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایەسەر و بریندار کرا.