سوهەیلا قازى محه‌ممه‌د كۆچى دوایی كرد

.
.

K24 - هەولێر:

سوهەیلا قازی محەممەد کچە گەورەی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی زانیاری چەند کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی پێشەوا قازی، رۆژی هەینی 24/2/2023، سوهەیلا قازی محەممەد، شەشەم کچی پێشەوا قازی محەممەد شەوی رابردوو لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

کۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەممەد دوای نزیکەی حەوت مانگ دێت لە کۆچی دوایی تاکە براکەی، عەلی قازی کە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان.