له‌باره‌ی پاداشت و شایستە داراییه‌كانی وه‌زاره‌تێكه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، كه ئەو پاداشت و شایستە داراییانەی دەدرێتە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا، دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتەسەر وەزارەتی بازرگانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستیەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو "پاداشت" و " شایستە داراییانە" ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
راگەیاندن و پەیوەندییەكان
25 / 2 / 2023