پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وابڕیاره بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ 13ـه‌مین فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له 11ـی مانگی داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ئێواره‌ی رۆژی 20ـی ئادار به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لە کۆبوونەوەیهکەدا گفتوگۆ لە بارەى ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى 13ـەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز کرا، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەى باڵاى فێستیڤاڵ و چەند لیژنەیەکى دیکە دیاریکران بۆ بەرێوەبردنی چالاكییه‌كانی رۆژانى فێستیڤاڵه‌كه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، لە رۆژى 11ـی ئادارى ئەم ساڵ بۆ بەرز راگرتنى یادی رێككەوتننامەی 11ـی ئادار و رزگاركردنی شاری هەولێر و راپەڕین دەست پێدەکات و تاوەکو ئێوارەى نەورۆز 20ـى ئادار بەردەوام دەبێت.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه زۆرترین چالاكی هونەرى جۆراوجۆر لەلایەن هونەرمەندانەوە بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى رۆشنبیرى هەولێر لە چەندین شوێنى هەولێرى پایتەخت، وەک قەڵاى هەولێر، پاركی شانەدەر، چەندین شوێنی دیکە پێشکەشدەکرێت.
ساڵانە بەبۆنەى یادەکانى رێككەوتنامەى 11ـی ئاداری ساڵى 1970 و یادی 11ـی ئاداری ساڵی 1991ـى راپەڕینى جەماوەری شاری هەولێر، لەلایەن پارێزگاى هەولێر فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بۆ ماوەى 10 رۆژ سازدەکرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی هه‌ریه له جێگرى بەرێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و سکرتێرى سەندیکاى هونەرمەندان و راگرى کولێژى هونەرە جوانەکان و بەڕێوەبەرانى، چالاکى قوتابخانەکان، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان، هونەرى موزیک، هونەرى شێوەکارى، کەلەپور و هونەرى میللیەکان، سەنتەرە رۆشنبیرییەکان ئامادەی بوون.