ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکوومەت پێویستی بە پێنج کورسی دیکەیە
پارتی لیکوود بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلی گرتووە، لە کاتێکدا تەنیا پێنج کورسی ماوە بۆ مسۆگەرکردنی زۆرینە و پێکهێنانی حکوومەت.
دوای جیاکردنەوەی 60.2%ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل، کۆی کورسییەکانی بەرەی لایەنگرانی ناتانیاهۆ گەیشتووەتە 56 کورسی. هاوکات بەرەی دژە ناتانیاهۆ بە سەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت 48 کورسی بەدەستهێناوە، لیستە عەرەبییەکانیش توانیویانە 12 کورسی کۆبکەنەوە.
دابەشبوونی 120 کورسییەکەی پەرلەمانی ئیسرائیل:
- پارتی لیکوود (ناتانیاهۆ): 28 کورسی.
- پارتی یاشار (ئایزنکۆت): 21 کورسی.
- لیستی هاوبەشی عەرەبی: 12 کورسی.
- پارتی پێکەوە: 11 کورسی.
- تەوراتی جوو: هەشت کورسی.
- ئیسرائیل ماڵمانە: هەشت کورسی.
- هێزی جوو (بن گڤیر): حەوت کورسی.
- زایۆنیزمی ئایینی (سمۆتریچ): حەوت کورسی.
- شاس: حەوت کورسی.
- دیموکراتەکان: حەوت کورسی.
- پارتی رەعەم (مەنسوور عەباس): چوار کورسی.
هەڵبژاردنەکە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی رۆژی سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستیپێکرد. ئەمە یەکەم هەڵبژادنی پەرلەمانی ئیسرائیلە لە دوای هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەر و بە گوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداریی هاووڵاتییان گەیشتووەتە 77.7%.