ھەر سێ كۆمەڵەكەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیدانه‌ی ھەڕەشەكانی ئێران ده‌كه‌ن
ده‌ڵێن: ئامانجی ئێران په‌كخستنی ریفراندۆمه
K24 - سلێمانی:
ھەر سێ كۆمەڵەكەی ئێران وەك سێ لایەنی سیاسی, ئیدانەی ھەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر باشووری كوردستان دەكەن و فەرماندەیەكی یەكێك لەو لایەنانەش پێیوایە, ئامانج لەو ھەڕەشانەی ئێران, پەكخستنی ریفراندۆمە لە باشووری كوردستان.
کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان, لە رێگاى کوردستان 24، ئیدانەى ئەو هەڕەشانە دەکات, کە ئێران دەیکاتە سەر شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی حزب و کۆمەڵەکانى رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌م حزبه داوا دەکات لەگەڵ حزب و لایەنەکانى باشوورى کوردستان پێکەوە بە دروشمى راماڵینى داگیرکەرانى کوردستان هەوڵبدەن بۆ هێنانەدى سەربەخۆیى و ئازادى رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
لە باشوورى کوردستان, چەندین نووسینگه‌ی کۆمەڵەى زەحمەتکێشان هەیە، ئەم پێشمەرگانە لە شارى کەرکووك و سلێمانى, درێژە بە خەباتیان ده‌ده‌ن تاکو ئەو ئازادیەى بۆ هەرێمى کوردستان هاتۆتە دى لە رۆژهەڵاتى کوردستانیش به‌دى بێن.
کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستا ن بۆ یەکەمجار دواى شەهیدکردنى (حەمە حوسێنى کەریمى) ئەندامى کۆمەڵە 30/رێبەندانى 1979 به‌فەرمى بزووتنەوەکەیان راگەیاند، لە ساڵى 1980ی زایینی لە خاکى باشووری کوردستان جێگیربوون.
ئیستا کۆمەڵەی زه‌حمه‌تکێشان, بووه‌تە سێ بەش, به‌ناوه‌کانی کومەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان، کۆمەڵەى رێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمەنیستى ئیران، کۆمەڵەى شۆڕشگێرانى زەحمەتکێشانى كوردستانی ئێران.