دیندار زێباری: زیاتر لە نیوەی دەستبەسەرکراوان لە زیندانەکاندا، تووشبووانی ماددەی هۆشبەرن
K24 – هه‌ولێر:
هۆشداری له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، دیندار زێباری ئاشكرای ده‌كات، زیاتر لە نیوەی دەستبەسەرکراوان لە زیندانەکاندا، تووشبووانی ماددەی هۆشبەرن.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 26ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2020، كه به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان ده‌ناسرێت، بوونی هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شڵێت: "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رێكخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هێڵه، بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، كه بێگومان ئه‌و پرسه سنووره‌كانی تێپه‌راندووه، كاره‌ساتێكه رووی له وڵاتی ئێمه‌ش كردووه".
روونیشیكرده‌وه، پێگه‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان، ناسه‌قامگیری سنووره‌كان، هه‌روه‌ها بوونی گرووپه چه‌كداره‌كان، وایكردووه مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئاسانی بڵاوببێته‌وه.
دیندار زێباری گوتی: "ساڵانه له عێراق 16 هه‌زار ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆمارده‌كرێن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له پارێزگای كه‌ركووكه‌وه، تا دیاله و سه‌لاحه‌ددین و پارێزگاكانی باشووری عێراق، بوونه‌ته پێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر.