سه‌عدی پیره: كاتی ئه‌وه هاتووه پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش به پارتی كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، یەکێتی دەستپێشخەرییەکی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، ئامانجی دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی پرسی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنە و ئاماده‌یی یه‌كێتیشی بۆگفتوگۆ دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی روونیكرده‌وه، یه‌كێتی داوای له پارتی كردووه لیژنه تایبه‌تمه‌نده هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دابنیشن به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و شیكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.