بوومەلەرزەیەکی دیکە باکووری کوردستانی هەژاند

خاڵە شینەکە چەقی بوومەلەرزەکەیە
خاڵە شینەکە چەقی بوومەلەرزەکەیە

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 05:51 بوومەلەرزەیەک لەنێوان پارێزگای مەرەش و سەمسوور لە باکووری کوردستان روویدا.

بە گوێرەی وێبسایتی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەنێوان ئەو دوو پاریزگایە بە پێنج پلەی رێختەر زەوی هەژاندووە.

لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی رۆژی 6ـی شوبات، کە سووریا و تورکیا و رۆژئاوا و باکووری کوردستانی گرتەوە، رۆژانە بوومەلەرزەی ماوە کورت و پلە نزم لە ناوچەکە روودەدەن.

بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات، لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیپێكرا.