رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له عێراق کەمبووەتەوە
K24 - هه‌ولێر
بەگوێره‌ی سەرچاوە و ئامارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە ملیۆنان عێراقی بەدەست نه خوێنده‌واریه‌وه دەناڵێنن، وه‌زاره‌تی پلاندانانیش رایده‌گه‌یەنێت، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری كه‌مبووه‌ته‌وه.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له عێراق له 12% یه له‌نێو دانیشتوانی ته‌مه‌ن 15 ساڵان و سه‌رووتر، هه‌روه‌ها ئه‌م رێژه‌یه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت، بۆ نموونه ژنان له 18%یه به به‌راورد به پیاوان كه له 9% یه، هه‌روه‌ها له لادێكان ئه‌م رێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ له 20% و له شاره‌كان نزم ده‌بێته‌وه بۆ له 11%..
ئه‌لهینداوی گوتیشی: کەمبوونەوەی رێژەی نەخوێندەواری بەهۆی دوو هۆکارەوەیە، یەکەمیان بەرزبوونەوەی رێژەی ناونووسکردنە لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ نزیکەی له %94. دووەمیان سیاسەتەکانی وەزارەتی پەروەردەیە لە کردنەوەی سەنتەری پەروەردە بۆ به ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژەی نەخوێندەواری لە عێراقدا هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، کەریم سەید، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە به سکای نیوزی گوتووە: وەک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی زۆرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی نەخوێندەواری، کە ئەمەش پێویستی به دابینکردنی سەنتەری گەورەتر و زیاتر و بینای سەربەخۆ هه‌یه.
راشیگەیاند: ئامانجی ئێستا دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی سەرەتاییە بۆ ئەوانەی بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێمە ئاواتەخوازین دواتر بڕوانامەی ناوەندی و دواناوه‌ندی بەدەستبهێنین.