17 چه‌كداری داعش له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كوژران

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كوژرانی 17 چه‌كداری داعشی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (26ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ربازیدا لە سنووری پارێزگای ئەنبار له رۆژئاوای ئەو وڵاتە، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق توانییان 17 چه‌كداری داعش بكوژن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له دۆڵی حوران، له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌نێو چه‌كداره كوژراوه‌كاندا، "گه‌وره تیرۆریستێكی داعش" هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری میت ئامیری ئیسرائیل بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان، کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە ساڵی 2022 بەراورد بەساڵی 2021 بەڕێژەی %24 کەمیانکردووە. هەروەها رێژەی قوربانییەکانی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە ساڵی 2022 بەڕێژەی %16 کەمیکردووە.
هەر بەپێی راپۆرتی سەنتەری میت ئامیر، ئامانجەکانی داعش لە ساڵی 2022، یەکە سەربازی، حوسەینیە، مزگەوتەکان و هەڵکوتانە سەر زیندانەکان بوونە.
2022 ساڵێکی کارەستابار بوو بۆ داعش و سەرکردەکانی لەسەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی ژمارەیەک سەرکردە و بەشێکی زۆری توانا سەربازییەکەی لەدەستدا.
سەنتەر میر ئامیتی ئیسرائیلی بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان، راپۆرتێکی لەسەر پاشەکشەی چالاکییەکانی داعش لەساڵی 2022 دا بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا پاشەکشەی گەورە لە کردەوەکانی داعش دەبنیرێت.
بەپێی راپۆرتی سەنتەری میر ئامیت، داعش لەساڵی 2022 دا 2058 کردەی تیرۆرستی ئەنجامداوە، قوربانییەکانیش 6881 کوژرا و برینداربووە.
بەبەراورد بە ساڵی 2021 چالاکییە تیرۆرسیتییەکانی %24 و رێژەی قوربانیانیش %16 کەمیکردووە.
چالاکییەکانی داعش لەساڵی 2022 بەم شێوەیە بەسەر وڵاتاندا دابەشبوون، نێجیریا 517 کردەی تیرۆرستی و 1412 قوربانی، عێراق 484 کردەی تیرۆریستی و 833 قوربانی، سووریا 297 کردەی تیرۆرستی و 887 قوربانی، ئەفغانستان 181 کردەی تیرۆریستی و 458 قوربانی.
ئەو شوێن و ناوچانی داعش لەهێرش و کردە تیرۆریستییەکانیان بە ئامانجیان گرتوون بریتین لە یەکە سەربازییەکان، فەرمانگە حکومییەکان، حوسەینییەی شیعەکان لە عێراق و ئەفغانستان هەروەها هێرش بۆسەر زیندانەکان.
شێوازی هێرشەکانی داعش لەساڵی 2022 زۆرینەیان لەرێگەی بەکارهێنانی بۆمب و چەکی سوک و مامناوەندەوە بووە.
ئەو هێزانەش زۆرتترین گورزیان لە داعش لەساڵی 2022 وەشاندوو بریتین لە فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق.