توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ی له سنووری شنگال كرده ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ی له سنووری شنگال بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای یه‌به‌شه كوژراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شوباتی 2023 کاتژمێر 12:10ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشە لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال كرده ئامانج."
دژه تیرۆری كوردستان ده‌شڵێت: لە ئەنجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکداری یه‌به‌شه كوژراون.