ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، رۆژی چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت