عێراق 11 وێستگەی تۆماری بوومەلەرزە دادەمەزرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی عێراق بۆ کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كار بۆ دامه‌زراندنی 11 وێستگه‌ی پێوانه‌یی بومه‌له‌رزه به‌درێژایی سنووری ناوچه‌كانی باكوور، رۆژئاوا و باشووری عێراقدا ده‌كه‌ن.
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه ئاشكرایكردووه، ده‌سته‌كه‌یان بۆ تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه كار بۆ دانانی 11 وێستگه‌ی پێوانه‌ی بوومه‌له‌رزه له باكوور، باشوور و رۆژئاوای وڵات ده‌كه‌ن.
جابری ئاماژەی بەوەشکردووه، كۆی گشتی وێستگەکان 16 وێستگەیه و به بەرده‌وام کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی هەر بوومەلەرزەیەک لەو ناوچانە یان لە نزیک ئەو ناوچانە رووده‌ده‌ن.