تیریزا مای.. به‌هێزترین كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بناسه
ئه‌ستێره‌ی ئه‌و خانمه سیاسه‌تمه‌داره به‌ریتانییه، له 2013 ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی توانی ئه‌بو قه‌تاده‌ی توندڕه‌وی فه‌ڵه‌ستینی، ره‌وانه‌ی ئه‌رده‌ن بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تیریزا مای، كه ئێستا وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیایه، له 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1956 له‌دایكبووه و خوێندنی له شاری ئۆكسفۆردی باكووری له‌نده‌ن ته‌واو كردووه.
تیریزا خۆی بۆ سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پاڵاوتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندریا لیدسیۆم، خانمه وه‌زیری وزه له كێبڕكێدان بۆ ئه‌و پۆسته.
ئه‌و خانمه پاڵێوراوه، زۆرترین ماوه‌یه له پۆستی وه‌زیری ناوخۆی وڵات‌دا به درێژایی مێژووی به‌ریتانیا و به‌هۆی پێگه به‌هێزه‌كه‌ی، زۆرترین چانسی هه‌یه ببێته سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران.
ئه‌ستێره‌ی ئه‌و خانمه سیاسه‌تمه‌داره به‌ریتانییه، له 2013 ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی توانی ئه‌بو قه‌تاده‌ی توندڕه‌وی فه‌ڵه‌ستینی، ره‌وانه‌ی ئه‌رده‌ن بكاته‌وه، كه پێشتر زۆرێك له سیاسمه‌تدار و وه‌زیران، له‌و كه‌یسه‌دا شكستیان هێنابوو.
تیریزا مای وا ناسراوه كه گرنگییه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ره‌نگ و ستایلی جلوبه‌رگه‌كان ده‌دات.
ئه‌و خانمه پارێزگاری له مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرد له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و پاڵپشتی د‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ر له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
تیریزا له كاتی خۆپاڵاوتنی بۆ ئه‌و پۆسته رایگه‌یاند، ئه‌و رێز له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر خۆی پاڵپشتی نه‌كردبێت و به پێچه‌وانه ده‌نگی دابێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له قۆناغی داهاتوودا، وڵات پێویستی به كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ببات.
گرنگترین هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و خانمه بریتین له:
- داهاتووی پارتی پارێزگاران: ئه‌ركی حزبه نیشتمانییه‌كه‌مانه كه به یه‌كگرتوویی فه‌رمانڕه‌وایی بكات و به‌رێگه‌یه‌كی نموونه‌یی، كه ده‌سته‌به‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا بكات، ئێمه پێویسته به روانگه‌یه‌كی نوێ و ئه‌رێنییه بۆ داهاتوو.
- به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا: تیریزا پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و گوتی من رێز له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌گرمو هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هیچ هه‌وڵێكیش نابێت بۆ مانه‌وه له‌و یه‌كێتییه، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵات بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به رێگه‌ی دیكه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیداوه كه به‌ر له ساڵی 2020 هیچ هه‌ڵبژاردنێكی گشتی به‌ڕێوه‌ناچێت و په‌نا نابرێته به‌ر بودجه‌ی له ناكاو، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی بۆ ئه‌و زیانانه‌ی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌وێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- دانوستان: به‌ڵێنیداوه ماده‌ی 50ی رێككه‌وتننامه‌ی لیشبۆنه ناكاته ده‌ستپێك بۆ دانوستانه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ر له كۆتایی ساڵی 2016، ئه‌وه بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت به هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كان بكه‌ن.
- ئازادی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و تاكه‌كان: داوای له كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به بازاڕی یه‌كگرتووی ئه‌وروپا بگات، به گوێره‌ی بنه‌مای ئازادی جموجۆڵی خه‌ڵك و كه‌لوپه‌ل، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاراستن و توندوتۆڵكردنی سنووره‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاوه بۆ به‌ریتانیا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)