گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سان پترسبۆرگ دەستیپێکردەوە
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ( 28ی شوباتی 2023)، به‌رپرسانی سان پترسبۆرگ رایانگه‌یاند، هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی بۆلكۆفۆ داخراوه، هه‌روه‌ها ئاسمانی شاره‌كه‌ش به‌رووی فڕۆكه‌كان داخراوه، دواتر گه‌شته ئاسمانییه‌كان دەستیپێکردەوە.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك به ئاژانسی سپۆتنیك-یان راگه‌یاند، تێبینی ئه‌وه كراوه، كه شتێكی نامۆ به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كه، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی بۆڵكۆفۆ فڕیووه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌و فڕۆكه‌خانه وه‌ستێندرا.
به‌پرسانی شاره‌كه رایانگه‌یاند، دوای پشكنینی ئاسمان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه، ئێستا ئاسمانی شاره‌كه كراوه‌ته‌وه به رووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان.