ئیخلاس دلێمی: پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق یه‌كلایی كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 ئاشكراده‌كات كه بریتییه له 12.67%.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2023ـدا به رێژه‌ی 12.67% دیاریكراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه كراوه و ئاشكراشیكرد، كه مووچه و شایسته داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌یه‌ی دیاریكراوه، ئیخلاس دلێمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراقدا، 12.67% له كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، قەبارەی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکەی 200 ترلیۆن دینارە کە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـدا له نێوان 55 بۆ 65 دۆلار خه‌مڵێندراوه.