پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەدات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە و جیا لە خوێندنەوە و دەنگدا لەسەر پێشنیازەیاسایەک و پڕۆژەیەک، دەنگ لەسەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتاریش دەدات.
بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پهرلهمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 1ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی بەڕێوەدەبات و دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازەیاسایەک دەکرێت، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان و بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكاندا زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، لەگەڵ پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها دەنگدان لەسەر چەند یاسایەک دەکرێت لەنێویاندا دهنگدان لهسهر داواكاری دهستلهكاركێشانهوهی حەوت پەرلەمانتار، لەگەڵ گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵە پێكردن لە هەرێمی كوردستان.
بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان:
بهپێی حوكمی ماددهی (5) و بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (16) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18) و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) له ماددهی (20) و ماددهكانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان له كاتژمێر (11)ی پێش نیوهرۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكهوتی 1/3/2023 بهم شێوهیه بێت:
یهكهم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووهم: كردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی گزی زانستی).
3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، بهپێی حــوكمی مــاددهكانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.
2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساكە.
3. یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.
حەوتەم: دهنگدان لهسهر داواكاری دهست له كار كێشانهوهی ئەم ئهندام پهرلهمانانەی لە خوارەوە ناویان هاتوو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، بهپێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له بڕگهی دووهمی ماددهی (25) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
1. شێركۆ جودت مصطفی
2. ابوبكر عبدالله سعید
3. اسماعیل علی طه.
4. سەرچنار احمد محمود.
5. هلز احمد محمد حسن.
6. علی حمەصالح طه.
7. كاظم فاروق نامق.