به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سەرۆکی شارەوانییەک ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی سەقڵاویە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیدارەكه‌ی راگەیاند، بەهۆی گەندەڵی کردن به‌بڕی نزیکەی سێ ملیار دینار لە پارێزگای ئەنبار.
بەشی لێکۆڵینەوەکانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "كارمه‌ندانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار چوونه شارەوانی سەقڵاویە و بەڕێوەبەری شارەوانی و ئەندامانی لیژنەی خەرجکردنی شارهوانیهكهیان ده‌ستگیر كرد".
ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركراون، پێکهاتوون لە بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و وردبینی و سەرچاوە مرۆییەکان، بەهۆی گەندەڵیكردن به بڕی (2,890,000,000) دینار"، ده‌شڵێت، "ئەم بڕە پارانە بۆ ئەو فەرمانبەرانە تەرخانکراوە کە بەپێی بڕیاری (315) وەک گرێبەست دامەزراون".
دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبارەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (316) لە یاسای سزادان، کە بریتییه لە سەپاندنی سزای زیندانی بۆ هەر فەرمانبەرێکی گشتی كه پۆستەکەی قۆستبێته‌وه و بە شێوەیەکی نایاسایی پارەی وڵاتی بردبێت.