نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی رووسیا له عێراق تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مۆسكۆیان كرد
K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی باڵیۆزی رووسیا له عێراق له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ـی ئادار / مارسی 2023، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى رووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيانى، تاووتوێ كرد.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا بۆ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكرانیا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.