بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غاز دوو خانوو رووخان
چەند منداڵێك برینداربوونە
K24 - ھەولێر
لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر بەھۆی تەقینەوەی تبڵی غازەوە سێ منداڵ بریندار دەبن و دوو خانووش دەروخێن.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لە گەڕەكی تووڕەقی شاری ھەولێر بتڵی غاز لە ماڵێك تەقیوەتەوە، بەم ھۆیەوە سێ منداڵ برینداربوونە و دووخانوو رووخان".
پەیامنێرمان ئەوەشی روونكردەوە: "خاوەنی خانووەكە دوكانی كڕین و فرۆشتنی غازی ھەیە و ژمارەیەكی زۆر بتڵی غاز لە خانووەكەدا ھەیە،غاز بە ماڵەكەدا بڵاوبووەتەوە بۆیە بووەتە ھۆكار بۆ تەقینەوە و خانووی دراوسێكەشیان بەو ھۆیەوە رووخاوە".
پێشتر بڵاوكرابووەوە كە تەقینەوەی بۆمب لەم ماڵە روویداوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بۆ شوێنی رووداوەكە پەیامنێری كوردستان24 لە زاری شاھید حاڵەكان ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە كە تەقینەوەكە بەھۆی بتڵی خازەوە بووە.