وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی دەبمه‌وه
K24 - هەولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، بهڵێنیدا، دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023، به ته‌واوی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكات و هه‌موو ده‌رگاکانی گه‌نده‌ڵیش داده‌خات.
ساڵح ئه‌لحه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می بیمه‌ی ته‌ندروستی له رێگه‌ی به‌شی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ت، خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شده‌كات، ئه‌مه جگه له نه‌خۆخشخانه ئه‌هلییه‌كان.
سه‌باره‌ت به كه‌می ده‌رمان وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: دواكه‌وتنی ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به بودجه‌وه هه‌بووه، كه له‌سه‌دا 80ی پشت به بودجه ده‌به‌ستێت و له‌سه‌دا 20 یش په‌یوه‌ندی به ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه.
ده‌شڵێت: له بودجه‌ی ساڵی 2021 ترلیۆنێك و 300 ملیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه، ئه‌م بڕه‌ش به‌س نییه، چونكه تاقیگه و تیشك و ده‌رمان له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌لحه‌سناوی، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی بودجه‌ی پێدراوه، هه‌ركات گه‌یشت، ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیاریه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و شه‌فافیه‌ت له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
وەزیری تەندروستی عێراق، ده‌شڵێت: كۆمپانیای گشتی ده‌رمان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ته‌نده‌ره‌كانی راگه‌یاندووه، بۆ ئاماده‌كردنی گرێبه‌سته‌كان كه مه‌رجه‌كانی تێدابێت.