سبه‌ی باران ده‌بارێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش باران ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئادار / مارسی 2023)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێشبینىدەکرێ سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانى هەرێمی كوردستان له نیمچە هەوره‌وه بۆ هەورى تەواو بگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ر و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای هەولێر، ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران ده‌كرێتز
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه روونیشیكرده‌وه، له هه‌ندێ ناوچەی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان به‌شێكی هەور و به‌شێكی دیكه‌ی نیمچە هەور دەبێت.