ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشتی ئێران بکەن

پاسپۆرتی عێراقی
پاسپۆرتی عێراقی

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشـخەرییـەکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، رێگە دەدات هەر هاووڵاتییەک پاسپۆرتەکەی ماوەی بەسەرچوونەکەی لە شەش بۆ سێ مانگ مابێت، گەشتی ئەو وڵاتە بکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هاووڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت و سەردانى ئێران بکات.

بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى تیامابێت ئەو کات ئەتوانێت گەشتی پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا.

ئەوەش خرایەڕوو، لەبەرئەوەى دەفتەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستانی ئەو دەستپێشخەرییەی راگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.